دەربارەی ئاسکۆ ڤیلیج و ئاری گروپ
ئاری گروپ کە کۆمپانیایەکی بەڵێندەرایەتی گشتی سنووردارە و بنکەکەی لە ھەولێرە، لە بوارەکانی بیناسازی، ژێرخان، ووزە و گەشەپێدانی خانووبەرە کاردەکەین، بە پابەندبوونێکی پەتەو بە بەرزترین ستانداردى کۆالیتی و جێبەجێکردن.
بەدرێژایی گەشتەکەمان بەشداریمان کردووە لە جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان کە بریتی بوون لە وێستگەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا، هێڵەکانی پاڵە پەستۆی بەرز و پاڵە پەستۆی نزم و بواری بیناسازی، جگە لە بەشداریکردنمان لە گەشەپێدانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، دانانی وردبینی و متمانە وەک پێوەر بۆ هەموو ئەو کارانەی کە ئەنجامی دەدەین.
پڕۆژەی گوندی ئیسپانی یەکێک لە دیارترین پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونە کە ئێمە بەشداریمان کرد لە جێبەجێکردنیدا، بەو پێیەی ڕەنگدانەوەی ئەزموونی ئێمە بوو لە بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی یەکگرتوو بە پێی ستانداردە ئەندازیاری و ڕێکخراوەییەکان کە بە باشی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە.
لەسەر بنیاننانى ئەم ئەزموونە، پڕۆژەی ئاسکۆ ڤیلیج درێژکراوەیەکی سروشتی گەشتەکەمانە بۆ گەشەپێدانی خانووبەرە، مۆدێلێکی ژیانی لوکس و مۆدێرن پێشکەش دەکات لە شوێنێکی تایبەت لەسەر شەقامی پیرمام، بەرامبەر گراند ماجدی مۆڵ لە ھەولێر.